ماڵپەرێکی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە ئەگەر بڕیارنامەی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان سبەینێ دەنگ نەهێنێتەوە سزاکان بۆ سەر ئێران دەگەڕێتەوە.
پێنجشەممە ١٨ی ئەیلول باراک ڕاڤید، پەیامنێری ئەکسیۆس لە کەناڵی ئێکس نێت نووسیویەتی” ڕەشنووسی بڕیارنامەی هەڵپەساردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەگوازرێتەوە و بڕیارە ڕۆژی هەینی دەنگی لەسەر بدرێت”، دەشڵێت” پێشبینی دەکرێت ڕەشنووسەکە شکست بهێنێت، لەم حاڵەتەدا سەرجەم سزانێودەوڵەتیەکان بۆ سەر ئێران دەگەڕێتەوە”.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە کۆریای باشوور لە هەنگاوێکدا کە بە پشتبەستن بە میکانیزمە ڕێکارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاز کردوە کە ئەگەر پەسەند بکرێت بۆ هەمیشە سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی هەڵدەگرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ ئیمانوئێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا بە میدیای ئیسرائیلی راگەیاند کە پێدەچێت سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران تا کۆتایی ئەم مانگە چالاک بکرێتەوە.
ئەکسیوس
ئێران
