دابان ئیبراهیم عەبدوڵا
مێژووی دەسەڵاتی یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی سوورە بە خوێنی هەزاران رۆڵەی ئەم نیشتمانە، هەر لە زەمانی شاخەوە تا دەگاتە ئێستا، ئەمەوێت لەم نوسینە کورتەدا هەندێک لەو رووداوانە بگێڕمەوە کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا و بە بەرچاوی خەڵکەوە ئەنجامیان داون، ئەو دیموکراسی و نیشتمانییەی چەند ساڵە باسی دەکەن ئا ئەمەیە؛
کەیسی کوشتنی کەسایەتیی سیاسی، ڕۆژنامەنووس، و کادرانی ناوخۆیی یەکێتی لە زۆنی سەوز:
- کاوە گەرمیانی (٢٠١٣): ڕۆژنامەنووسێکی ڕەخنەگر بوو لەسەر گەندەڵی بەرپرسانی یەکێتی. بە فەرمانی بەرپرسێکی باڵای ناوچەکە کە مەحمود سەنگاوی بوو تیرۆر کرا.
- موراد کانی کوردەیی (٢٠٢١): کادری باڵای یەکێتی بوو، لە ململانێی ناوخۆیی قوڵی نێوان باڵەکانی یەکێتیدا کوژرا.
- عەقید هاوکار جاف (٢٠٢٢): ئەفسەری پێشووی دژەتیرۆری یەکێتی. ئەنجوومەنی ئاسایشی پارتی، دەزگای دژەتیرۆری یەکێتی (CTG)ی بە ئەنجامدەری تیرۆرەکە تۆمەتبار کردووە و دادگای هەولێریش فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەی دژەتیرۆری یەکێتی دەرکردووە.
- نیاز دەرگەڵەیی (٢٠٢٣): ئەندامێکی سەرکردایەتیی پێشووی یەکێتی بوو، بە گوماناوی و لە باخەکەی خۆیدا کوژرا لەسەر کێشە سیاسییەکانی ناوخۆی حزبەکە.
- مەلا عەبدوڵڵای قەسرێ و چوار پاسەوانی (٢٠٠٣): سەرکردەیەکی دیاری کۆمەڵی ئیسلامی بوو. لە بازگەی تاسڵوجە لەلایەن چەکدارانی یەکێتییەوە تیرۆر کرا.
- زانای قایمقام، دوای دەستگیرکردنی، لەناو زیندان بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە. گومانەکان ئەوەن کە کوژرابێت و وەک خۆکوشتن نیشان درابێت.
- فرسەت مەلەکی: یەکێک بوو لەو کەسانەی لەگەڵ موراد کانی کوردەیی کوژرا. ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە توندوتیژییەکە چەند کەسێکی تریشی گرتەوە.
- بەکر عەلی: کەیسێکی دیکەی گوماناوییە کە پەیوەندی بە ململانێی ناوخۆیی و کێشەی ئەمنییەوە هەبووە.
- سوتاندن و کوشتنی خەڵک لە لازار؛ تا ئێستا نازانرێت ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەوە چەند کەسن، بەڵام ئەوەی باس دەکرێت دەیان گەنج بە دەستی هێزەکانی یەکێتی کوژراون.
. ڕادەستکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات بە ئێران بۆ نمونە مستەفا سەلیمی؛ کادری سیاسیی حیزبی دیموکرات بوو. لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتییەوە ڕادەستی ئێران کرا و لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سێدارە درا.
- بەهزاد خوسرەوی: چالاکوانێکی دیکەی ڕۆژهەڵات بوو کە گومان لەسەر ڕادەستکردنی هەبوو.
ئەمەش جگە لەو دەیان کەیسی کوشتن و تیرۆرکردنەی لە سەردەمی شاخدا ئەنجامیان داوە، هەر. ۆ نموونە کۆمەڵکوژیی پشت ئاشان (١٩٧٨): یەکێک لە ڕەشترین ڕووداوەکانی شەڕی ناوخۆی کوردی، کە تیایدا یەکێتی نزیکەی ٧٢ پێشمەرگەی پارتی (قیادەی موەقەتە) بەبێ دادگایی کردن کوشت.
ئیتر حەقە خەڵکی کوردستان ئەگەر جارێکی دیکە بەرپرسانی یەکێتی باسی شۆڕش و دیموکراسی و ئازادییان کرد، ئەم رووداوانە وەک زللەیەک بدەنەوە لە روویان و بڵێن مێژووی خۆتان و حزبەکەتان سوورە بە خوێنی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە و هەر واش دەمێنن.
