خوێندراوەتەوە: (1.2K)

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری گیان لە دەستدانی سێ ڕۆژی ڕابردووی بە هۆی لافاوەوە بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە شەش کەس گیانیان لە دەستداوە.

بەڕێوبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری سێ ڕۆژی لافاوی لە عێراقدا بڵاوکردەوە لە ڕۆژانی ٩ تا ١١ ئەم مانگە، بە پێی ئامارەکە، بە هۆی لافاوەکەوە کە بوە هۆی مردنی شەش کەس لە عێراقدا، کە لە ڕێگای تەزوی کارەبا و ڕوخانی خانوو، لە پارێزگاکانی کەرکوک، زیقار، قاست، دیوانییە، گیانیان لە دەستداوە.

لە ڕۆژی ٩ ی کانوونی یەکەم شەپۆلێکی باران بارین باشوری کوردستان و ناوچەکەی گرتەوە و لە هەندێک ناوچە لافاو دروست بوو، بە پێی ئامارەکان لە باشوری کوردستانیش پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە، دووهاوڵاتی لە چەمچەماڵ، دوو هاوڵاتی لە کەرکوک، یەک هاوڵاتی دیکە لە کەلار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 85 Today: 708 📊 Click Here