خوێندراوەتەوە: (866)
لە سنوری قەزای باتیفا، شوانێک سێ بزنی کێوی ڕاوکردوە، دوای ئەوەی گۆشتەکەی لە سندوقی هەنگدا دەشارێتەوە و لە بازگەی دێمکا دەستگیر کراوە.
لە گوندی کەشانی نزیک حەفتانین، لە ئیدارەی زاخۆ، کەسێك کە پیشەی شوانە و چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، ڕۆژی ٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، سێ بزنە کێوی ڕاوکردوە و دواتر دەستگیرکراوە، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ” ئەو کەسەی بزنە کێوییەکانی کوشتووە، دەستگیرکراوە و دەست بەسەر چەک و ئۆتۆمبێلەکەشیدا گیراوە و بەپێی ماددە ٤٢ لە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ کراوەتەوە”.
بە پێی یاسا ڕاوکردن قەدەغەیە و هەر کەسێک بزنی کێوی ڕاوبکات بە پێژابردنی ١٠ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
ڕاوکردن
بزنە کێوی
