خوێندراوەتەوە: (893)

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی، لە لێداونێکیدا بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا باسی ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستانی و ڕۆڵی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن و ڕێکەوتن لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا کردوە.

دوو شەممە، ٢ شوبات ٢٠٢٦، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتار و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، لە بارەی ڕێکەوتن لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا ڕایگەیاند “پڕۆسەکە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، بە دڵنیاییەوە گەیشتن بەم قۆناغە گرنگی خۆی هەیە، ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی دانووستان و دیالۆگدا ئەنجامدراوە، بەڵام بێگومان خاوەندارییەکی گەورە و بەرخۆدانی گەلی کورد هەیە، کە هەموو ڕۆژێک لە گۆڕەپانەکاندا بەرخۆدان دەکەن و لە ئەنجامدا پرۆسەکە گەیشت بەم قۆناغە”.

سەبارەت بە ڕۆڵێ عەبدوڵا ئۆجەلان لە ڕێککەوتنەکەدا، ئەو ئەندامەی شاندی ئیمراڵی وتویەتی “بەڕێز ئۆجالان زۆر توڕەبووە بە هۆی بەردەوامی پێکدادانەکانەوە و هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد بۆ کردنەوەی ڕێگای گفتوگۆ و دانووستان، دوای ئەوەی لە ڕێگەی ئێمەوە پەیام گەیشتە هەندێک شوێن ئەوا پرۆسەکەش گەیشتە ئەم ئاستە، ئەرک و ڕۆڵ و بانگەوازەکانی بەڕێز ئۆجالان لەم ڕووەوە، کە لەسەر بنەمای دیدگای ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژییەکی دیکەی سەر گەلی کورد بوو، پرۆسەکەی گەیاندە قۆناغی ڕێککەوتن”.

٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ڕێککەوتنێک لە نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا واژۆکرا و ئەمڕۆش دوو شەممە وەک یەکەم ڕۆژی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە دیاریکرا و هێزێكی سەر بە ئاسایشی سوریا کە ژمارەیان ١٠٠ بۆ ١٢٥ کەسە گەیشتنە شاری حەسەکە و سبەینێش ژمارەیەک ئاسایش دەچنە شاری قامیشلۆ.

ڕۆژئاوای کوردستان

باکوری کوردستان

ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا

عەبدوڵا ئۆجەلان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 323 📊 Click Here