خوێندراوەتەوە: (1.7K)

سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لە وەڵامی ترەمپ دا دەڵێت ” بەپەرۆش بوم لەسەر دروستکردنی دۆستایەتییەک کە خزمەت بەعێراق بکات”.

رۆژی چوار شەممە سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوەڵامی قسە پۆزەتیفەکانی ترەمپ دەڵێت ” بە پەرۆش بووم لەسەر دروستکردنی دۆستایەتییەک کە خزمەت بەعێراق بکات، هەر لەسەرەتاوە لەوە تێگەیشتم کە پەیوەندی دۆستایەتی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵاتەکەمان دەستەبەر دەکات، نەک دوژمنایەتی”.

شەوی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “عێراق ئێستا بوەتە شوێنێکی زۆر هاوڕێیانەتر، ئەوان قسەمان لەگەڵ دەکەن، سەرۆک وەزیران لەگەڵ نزیکەی ٧٨ وڵاتی دیکە منیان بۆ خەڵات نۆبڵ بەربژێر کرد، تاکە کەس کە لەلایەن ئەوەوە بەربژێر کرا، ١٠٠ وڵات بوو”.

ئەم لێدوانە پۆزەتیڤەی نێوان هەردووسەرۆک لە کاتێکدایە کە ناوبەناو بەرپرسە ئەمریکییەکان هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی گرووپە چەکدارە شیعەکانی سەر بە ئێران دەکەن.

سودانی

ترەمپ

پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,172 📊 Click Here