خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، دەڵێت ” دەبێت کۆتایی بەو مشتومڕانە بهێندرێت کە رۆژانێکە بەردەوامن لەبارەی ‘ئایا بچنە ئیمراڵی یان نەچن؟، ئەگەر بمانەوێت ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر بە پێوەرێکی دروست و دڵسۆزانە بێتەدی، ئەوا هیچ مانایەک بۆ دواخستنی چوون بۆ ئیمراڵی نامێنێتەوە”.

سێ شەممە، ١٨ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مهەپە) لە کۆبونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمان وتارێکی پێشکەشكرد، سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و سەردانی کۆمسیۆنی پەرلەمان بۆ دورگەی ئیمراڵی، ڕایگەیاند “ئەگەر پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەگەڵ یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێو پڕۆسەکە دانەنرێت، چۆن دەگەینە ئەنجام؟ چۆن پێشڤەچوون بەدەست دێت؟”.

سەرۆکی مهەپە، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت ” ئەگەر ئەو کۆمیسیۆنەی لە پەرلەمان پێکهاتووە لەم چوارچێوەیەدا بڕیار نەدات، ئەگەر هیچ کەسێک ئارەزووی ئەو سەردانە نەکات، ئەگەر هەمووان پێداگیر بن لەسەر ئەوەی رۆڵی سێ مەیموونەکە بگێڕن، ئەوا بە راشکاوی دەیڵێم: من لەوە پاشگەز نابمەوە کە لەگەڵ سێ هاوڕێمدا، بە توانای خۆمان بچینە ئیمراڵی و لە دەوری مێزێک رووبەڕوو دابنیشین”.

ئەمڕۆ کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ پرۆسەی چارەسەری، کۆبونەوەی ١٧ یەمینی خۆی دەکات و بڕیار دەدات کە لیژنەیەک لە کۆمسیۆنەکە سەردانی ئیمراڵی بکات و ڕاستەوخۆ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کۆبێتەوە و گفتوگۆ بکات، یاخود سەردانی نەکەن و گفتوگۆکان هەر لە ڕێگای شاندی ئیمراڵیەوە بەردەوام بن. پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵدا ووتی” بەڕیز ئۆجەلان دەیەوێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمسیۆنی پەرلەمان لەسەر پرۆسەی ئاشتی گفتوگۆ بکات”. داواکاریەکەی ئۆجەلان کاردانەوەی زۆری بەدواداهات، دوای دووجار لە دواخستنی کۆبونەوەی کۆمسیۆنەکە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە، ئەمڕۆ کۆمسیۆنەکە بڕیاری خۆی دەدات.

پرۆسەی ئاشتی

دورگەی ئیمراڵی

عەبدوڵا ئۆجەلان

دەوڵەت باخچەلی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 175 Today: 664 📊 Click Here