دوای ئەوەی ئەنجومەنی ناڕازی هەرێم بڕیاریاندا رۆژی پێنجشەممە لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوا لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەفراوان ئەنجام بدەن و، پێش خۆپیشاندانەکەش زیاتر لە ٢٠ مامۆستا و فەرمانبەر دەستگیرکران، مامۆستا دڵشاد میرانی زانیاری نەبیستراو لەسەر دۆخی تەندروستیان و دەنگۆی بەکارهێنانی چەک و دووبارە خۆپیشاندانەوەی مامۆستایان؛ دەخاتە روو.
: دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی ناڕازی سلێمانی کە ئێستا ئازادکراوە چیرۆکی دەستگیرکردنی بۆ ئاوێنە دەگێڕێتەوە و رایدەگەیەنێت “کاتژمێر ١٠ی شەوی پێنجشەممە زۆر بەشێوەیەکی ناشرین دەستگیریان کردم، بۆ ماوەی ٤١ کاتژمێر ئەو دەرمانانەی کە پزیشک بۆی نوسیبووم؛ نەمتوانی بەکاریان بهێنم، پشکنینم کرد تەندروستیم باش نییە”.
سەبارەت بەهۆکاری بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانیش، میرانی ئاشکرایکرد “بەراستی نازانم چ دەستێک لە پشتی بابەتەکانەوە هەبوون، ئێمە هەر وەکو خۆپیشاندانەکانی دیکە بە هێمنانە داوای مافەکانی خۆمانمان دەکرد، بەڵام ئایا پەیوەندی بەوەوە بوبێت کە خەڵکی دیکە و حزب و لایەنی دیکە ویستبێتیان بێنە خۆپیشاندانەکەوە، بەڕاستی ئێمە ئاگاداری ئەوە نەبووین”.
وتیشی “لەئێستادا هەموو لایەک ئازاد کراوە، من یەکەم کەس دەستگیر کرام و دواهەمین کەسیش بووم ئازاد کرام”.
دڵشاد میرانی لەبارەی شاردنەوەی خراپی دۆخی تەندروستی خۆی لە خێزان و رای گشتی، دەڵێت “خۆی بەهۆی مانگرتنەکەی رابردوومانەوە لە خواردن و خواردنەوە؛ تەندروستیم زۆر تێکچووە و بەردەوام چارەسەری گورچیلە و جگەر وەردەگرم و ئێستاش تەندروستیم تێکچووە بەهۆی ئەوەی ٤١ کاتژمێر دەرمانەکانم نەتوانی بەکاربهێنم بەهۆی ئەوەی شەوی پێنجشەممە دەستگیر کرام”.
جەختیشیکردەوە “بەهۆی مانگرتنەکەوە تەندروستی خۆم لە خێزانەکەم و رای گشتی بەنهێنی هێڵایەوە تەنیا لەبەر ئەوەی نەبێتە “موزایەدە”ی سیاسی، هەروەها نەشمویست هاوڵاتی خەفەتبار بن، چونکە دڵسۆزمانن”.
پەیوەست بە دووبارە خۆپیشاندانی دەستەی ناڕازیش، ئەو وتی “جارێ خۆپیشاندان ناکەین، لەبەرئەوەی بۆ “موزایدە”ی هەڵبژاردن بەکار نەهێنرێت”.
دڵشاد میرانی لەبارەی بەکارهێنانی چەک لە خۆپیشاندانەکەی رۆژی پێنجشەممە زانیاری درکان

جار خوێندراوەتەوە : (6)
کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە