سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی واژۆكرد، كه كۆتاییان به به‌رنامه‌ی سزاكانی سه‌ر سوریا هێنا بۆ پاڵپشتیكردنی رێبازی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و سه‌قامگیری و ئاشتی.ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی له‌سه‌ر سوریا واژۆ كرد و دەڵێت، حکومەتی نوێی سوریا بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەرع، هەنگاوی ئەرێنی ناوە.ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، پشتگیری لە ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا و ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات.
هاوکات به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش باسیان له‌وه كردووه، بڕیاره‌كه له رۆژی سێشه‌ممه، ١ـی ته‌ممووزی ٢٠٢٥ـەوە ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن و كاری پێ ده‌كرێت.
پێشتر کارۆلاین لێڤت، سکرتێری رۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا واژۆ لە سەر فەرمانێک دەکات، ئەمەش هەوڵێکە بۆ پشتیوانیکردنی سوریا بۆ سەقامگیری و ئاشتی لەو وڵاتەدا.
دووپاتیشی کردەوە، سزاکانی سەر بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا و ئەو کەسانەی دەستیان لە کۆمەڵکوژی و ماددەی هۆشبەر و کۆمپانیاکانی سەر بە رژێمی پێشووی سوریا و گروپەکانی ئێران و داعش دەمێننەوە.
ترەمپ بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریای واژۆ کرد

جار خوێندراوەتەوە: (3)
کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە