خوێندراوەتەوە: (844)

بڕیارە شەممە ١٨ ی تشرینی یەکەم یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هۆڵی وەرزشی ساڵح عەلی لە سلێمانی بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی و سەرکردەکانی یەکێتی دەست بەهەڵمەتی هەڵبژاردن بکات.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند” سبەی شەممە لە هۆڵی داخراوی وەرزشی ساڵح عەلی لە سلێمانی بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی (٢٢٢) بەڕێوەدەچێت کە تیایدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەش دەکات”.

لەلایەکی ترەوە بڕیارە هەر سبەی شەممە، لە تەلاری هونەری سلێمانی، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئاهەنگی دەستپێکی هەڵمەتی هەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی بەرنامەی لیستی کۆمەڵی دادگەریی و ناساندنی کاندیدەکانی لە بازنەکانی (هەولێر ، سلێمانی، دهۆک) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدات.

لەو ئاهەنگەدا سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بە ئامادەبوان و جەماوەری دەنگدەری هەرێمی کوردستان و عێراق پەیامیک پێشکەش دەکات.

بڕیارە ١١ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدرێت، چاودێران هەر لە ئێستاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە سەرتاسەری عێراقدا مەترسی بایکۆتی زۆری دەنگدەران دەکەن بۆ ئەم هەڵبژاردنە، بەتایبەتی بەهۆی بەشدارینەکردنی تەیاری سەدرەوە لە هەڵبژاردنەکاندا.

هەڵمەتی هەڵبژاردن

یەکێتی

سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 153 Today: 436 📊 Click Here