خوێندراوەتەوە: (1.3K)

یەكەم شەپۆلی سەرمای ئەمساڵ بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و هاووڵاتیان ماڵئاوایی لە بەكارهێنانی موبەریدە دەكەن و شارەزایانی كەشناسی دەڵێن: ئەەو كەشە ساردە بەزۆری لە شەواندا دەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، مەودای 19ی مانگ بۆ 22ی مانگ هاتنی یەکەم بارستە هەوای ساردی ئەمساڵ بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانە و پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 5 بۆ 7 پلە دادەبەزن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و ناحیەی حاجی ئۆمەران و بەشێکی دیکەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی شەودا کاتژمێر 11ی شەو بۆ بەرەبەیان هەست بە سەرمای بەهێز دەکرێت.

لای خۆشیەوە، خەڵات سدیق، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە، ئیوارەی ڕۆژی هەینی ١٩/٩ بارستە هەوایەکی سارد بەشەوان و بەرەبەیانی و نیمچە فێنک لە کاتەکانی نیوەڕۆ ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و بۆ ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت و لەکۆتایی مانگ ئەگەر هەیە هەمان حاڵەت دووبارە بێتەوە.

ئاماژەی بەوەداوە، سەبارەت بەباران بارین هیج ئەگەرێک نیە لەم نزیکانە بارانی تیابێت و ئەوەی هەیە چەند ناوچەیەکی کەم نەبێت بەڕێژەی ٠.١ملم و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم خۆرەتاو دەبێت و دەنگۆی هاتنی هەوری زۆر و باران دوورە لەڕاستییەوە.

دەشڵێت: جوتیاران ئەوانەی ئیستا کشتوکاڵیان هەیە کاتی ئاودێریان بگۆڕن لەماوەی ئەو چەن رۆژە کەپلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 1,860 📊 Click Here