خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بەپێی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاسر ئەبو شەباب، فەرماندەی هێزەکانی جەماوەری لە کەرتی غەزە، لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەزە کوژرا.

میدیا ئیسرائیلییەکان تا ئێستا ناسنامەی ئەو چەکدارانەیان ئاشکرا نەکردووە کە ئەبو شەبابیان کوشتووە یان ئەندامی حەماس یان گروپێکی دیکە بوون.

کەناڵی ١٤ بڵاویکردەوە، هێشتا لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی “ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردن” دەکرێت و دەستبەجێ ڕوون نەبووەتەوە کە کێ لە پشت ئەم رووداوەدا بووە.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەوە بووە کە ئایا پەیوەندی بە کێشەی خێزانییەوە هەیە یان حەماس توانیویەتی بگاتە دەستی و بیکوژێت وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە چالاکییەکانی.

ئەبو شەباب سەرکردایەتی ڕێکخراوێک دەکات کە خۆی بە “هێزە جەماوەرییەکان” ناودەبات و بە هاوکارییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل لە دژی حەماس ناسرابوو، بەتایبەتی لە چەند مانگی ڕابردوودا.

غەزە

حەماس

ئیسرائیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 2,557 📊 Click Here