خوێندراوەتەوە: (1.5K)

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراقی، بەرهەم ساڵح وەک هەڵبژاردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی کۆمیساریای باڵای پەنابەران دەستنیشان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، خولی پێنج ساڵەی ساڵح لە 11ی 1ی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و ئەگەر پشتڕاستکرایەوە، ئەوا جێگەی فیلیپۆ گراندی دەگرێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە ئەو پۆستەی بەدەستەوەیە.

دەستبەکاربوونی ساڵح جیاوازە لە نەریتی ساڵانی پێشوو، کە ئەو پۆستە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن بەرپرسانی ئەوروپی لە وڵاتانی بەخشەرەوە بەدەستەوە بووە و ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە، دەبێتە کەسایەتییەکی غەیرە ئەوروپی و یەکەم عێراقی دەبێت کە ئەم پۆستە بەدەستبهێنێت.

لە هەمان کاتدا ئەم گواستنەوەیە لە کاتێکدایە کە ژمارەی پەنابەران و پەناخوازان بە بەراورد بەو کاتەی گراندی دەستی بە کارەکانی کردووە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و جگە لەوەش کۆمیساری ڕووبەڕووی کورتهێنانی بودجە دەبێتەوە بەهۆی کەمبوونەوەی هاوکارییەکانی هەندێک لە خێرخوازان و گۆڕانی ئەولەویەتەکان.

گۆتێرێس

بەرهەم ساڵح

نەتەوە یەکگرتووەکان

پەنابەران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 2,844 📊 Click Here