خوێندراوەتەوە: (1.4K)
ئەو یاریزانانە ڕیاڵ مەدرید کە لەگەل وڵاتەکانیان نین، گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانەکان بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی لالیگا بەرامبەر ئێلچی کە یارییەکانی قۆناغی ١٣ی لالیگایە.
بە گوتەی ڕۆژنامەنووس ئەلڤارۆ ئیستبان، بەشداریی ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر و ئۆرێلیان چۆامینی و فرانکۆ ماستانتۆنۆ لە یارییەکەی ئێلچێدا تا ئێستا نادیارە.
هاوکات دێجان هۆیسن لە شوێنی مەشق و ڕاهێنانەکان پشکنینی پزیشکی لەلایەن پزیشکی فیزیۆتێراپی بۆ کرا و پشتڕاستکرایەوە کە پێکانی نیە و ئامادەیە بۆ یارییەکەی ئێلچێ.
