خوێندراوەتەوە: (853)
یانەی بەرشەلۆنە ئارەزووی گواستنەوەی جواو ڤیتۆر داسۆزای بەرگریکاری چەپی بەڕازیلی تەمەن 19 ساڵ دەکات وەک هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ داهاتوو.
یانەکەی سانتۆس 2.9 ملیۆن یۆرۆ قەرزاری بارسێلۆنایە، ئەو بڕە پارەیە لەلایەن دادگای ناوبژیوانی وەرزشی بەسەردا سەپێنراوە،ئەمەش لە ناکۆکی نێوان هەردوو یانە سەبارەت بە گواستنەوەی نەیمار.
بەرشەلۆنە دەتوانێت ئەم دۆخە بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی یاریزانەکە بە نرخێکی کەم مسۆگەر بکات.
ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا 27 یاری ئەنجامداوە و گۆڵێکی تۆمارکردووە و دوو ئەسیستیشی کردووە.
