خوێندراوەتەوە: (1.2K)

کەشناسێکی عێراقی ئاماژە بە دۆخی کەشوهەوای گشتی سەقامگیر دەکات تا ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم، جگە لە بارانبارینی کورت و سووک لە دووری باکووری وڵات و دەڵیت ” پلەکانی گەرما لە رۆژ و شەودا جیاوازییەکی زۆریان دەبێت”.

ئەمەش لە پۆستێکی بلۆگدا هات کە لەلایەن کەشناسی سدیق عەتیە و دواتر ئاژانسی شەفەق نیوز، سەبارەت بە پێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا بۆ نیوەی یەکەمی مانگی تشرینی یەکەم لە عێراق و نیمچە دورگەی عەرەبی.

سادق عەتییە کەشناسی عێراقی ئاشکرای دەکات کە “پێشبینییەکانی مامناوەند ئاماژە بەوەدەکەن کە سیستەمێکی پەستانی بەرز بەردەوام دەبێت لە زاڵبوون بەسەر چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوا تا دە رۆژی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2025، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەگشتی بارودۆخی کەشوهەوا جێگیر بێت، جگە لە بارانبارینی کورت و سوک لە دووری باکووری عێراق”.

پێشبینیشی کرد کە “پلەکانی گەرما کەمێک لە سەرووی تێکڕای گشتی کەشوهەوای خۆیانەوە لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و نیمچە دوورگەی عەرەبی بەرزببنەوە”.

هەروەها پێشبینی کردووە کە “سیستەمی پەستانی سەرەوە وردە وردە دەست بە دابەزین دەکات بەرەو کۆتایی مانگی داهاتوو “.

ڕوونیشیکردەوە، “ئەم گۆڕانکارییە ئەگەری کاریگەری لەسەر عێراق هەیە بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا و ئەگەری بارانبارین لە ناوچە پەرشوبڵاوەکانی باکووری وڵات زیاد دەکات “.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ڕۆژانی داهاتوودا جیاوازییەکی ڕوونی پلەی گەرمی لە نێوان کاتژمێرەکانی ڕۆژ و شەودا دەبێت. لە ڕۆژدا کەشوهەوا تاڕادەیەک گەرم تا مامناوەند دەمێنێتەوە بەهۆی زاڵبوونی بەرزی سەرەوە، لەکاتێکدا لە شەودا مەیلی بەرەو مامناوەند دەبێت، لەگەڵ هەستکردنێکی ڕێژەیی فێنکایی لە ناوچە کراوە و بیابانییەکان و شاخاوییەکاندا. ئەم جیاوازییە بەرەو کۆتایی مانگی داهاتوو زیاد دەکات لەگەڵ پێشکەوتنی بارستە هەوای مامناوەند لە باکوورەوە.”

کەشناسی

پلەکانی گەرما

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 1,860 📊 Click Here