کەشناسێکی عێراق ئاشکرای دەکات کە ئەم بارودۆخە کەشوهەوایە سەرەڕای بەردەوامبوونی وەرزی پایز هەستێکی زستانەی هەیە، و زستان بە فەرمی لە یەکەمی کانوونی دووەمەوە دەستپێدەکات.
سدیق عەتیە، پسپۆڕی کەشناسی عێراقی، بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند” بارانبارینی پاییز لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات بەردەوام دەبێت،و ئەم بارودۆخە کەشوهەوایە لە ئەنجامی یەکگرتنی سیستمێکی نزم پەستانی ئەوروپایە لەگەڵ نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی ڕووکار لە دەریای سوورەوە، کە بووەتە هۆی ناجێگیری دۆخێکی کەشوهەوا.”
” ئەم حاڵەتە سەرجەم شارەکان لە ئاستی جیاوازدا دەگرێتەوە، بەو پێیەی هەندێک ناوچە شاهیدی بارانبارینی بەخوڕ بوون لەگەڵ هەورەبروسکە، هاوکات ناوچەکانی باشوور کەمترین بارانبارینیان تۆمارکردووە تا ئێستا”( ئەو کەشناسە عێراقییە وای وت).
پێشبینیشی کرد، زۆرترین باران بارین لە ناوچەکانی باکوور دەبێت، لە دوای ئەویش شارەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی وڵات دێت، کە لە بەیانی ڕۆژی دووشەممەدا کۆتایی دێت، لە کاتێکدا هێشتا ئەگەری بارانبارینی سنووردار لە ناوچەکانی باکوور هەیە.
عەتیە ئاشکراشی کرد کە، ئەم بارودۆخە کەشوهەوایە سەرەڕای بەردەوامبوونی وەرزی پایز هەستێکی زستانەی هەیە، و زستان بە فەرمی لە یەکەمی کانوونی دووەمەوە دەستپێدەکات.
کەشناسی
بارانبارین
بەفر
