خوێندراوەتەوە: (1.1K)

کەشناسێک، ئاشکرایدەکات، کاریگەری ئەو شەپۆلە بەهێزەی بارانبارین لە ئێستادا لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی کۆتایی هاتووە.

ئاراس جەبار بڵاویکردەوە” کاریگەری شەپۆلی دەریای سوور بەتەواوی لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کۆتای هات تەنها ئەوەی ماوەتەوە بۆ ئەمڕۆ چربوونەوەی هەوری ناوخۆییە لەهەندێ شوێندا.”

وتیشی” هەندێ شوێن تەنها لەم چەند رۆژە هێندەی بارانی ساڵی ڕابردوو تۆمارکراوە وشکە ساڵی لەسەر ناوچەکانمان دوورخستەوە و سەبارەت بەرۆژانی داهاتوو کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەلاوازی بەردەوام ئەبێت کە لەگەڵیدا بارستە هەوایەکی ساردیش هاتووە و پلەکانی گەرما زیاتر دابەزین.”

سەبارەت بەسبەی پێنجشەمە دەڵێت” ئاسمانی هەرێم بەزۆری نیمچە هەور ئەبێت و هەندێک کاتیش دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچر پچر لەهەندێک کاتدا بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێر و نەینەوا لەگەڵ ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق.”

ئاراس جەبار باسی لەوەشکرد، بۆ رۆژی هەینی و بەتایبەت رۆژی شەممە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەراست هەندێ چالاک ئەبێتەوە و جارێکی دیکە شەپۆلێکی مامناوەند و پچر پچری بارانبارین سەرجەم ناوچەکانمان بەبڕی جیاواز ئەگرێتەوە و بەفریش لەناوچە شاخاویەکان ئەبارێت لەبەرزی ١٥٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە و پلەکانی گەرماش لەماوەی ئاماژەپێکراودا بەنزمی ئەمێنێتەوە و کەش سارد ئەبێت ، رێژەی بارانی پێشبینیکراویش لەماوەی ئەم شەپۆلەدا بە جیاوازی ناوچەکان لەنێوان ٥ بۆ ٢٥ ملیممەتر ئەبێت و لە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە

ئاراس جەبار

پلەکانی گەرما

بارانبارین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 251 Today: 1,449 📊 Click Here