خوێندراوەتەوە: (1.4K)

رکابەرییەکانی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپی بەردەوامە لەگەڵ نزیکبوونەوەی نیوەی وەرزەکە، کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە ئێستادا پێشەنگی لیستەکەی گرتووە، ئەمەش بەهۆی دەستپێکردنە سەرنجڕاکێشەکەی لە لالیگا لەگەڵ ڕیال مەدرید.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی، مباپێ کە وەرزی ڕابردوو 44 گۆڵی تۆمارکردبوو، لەنێویاندا 31 گۆڵ لە لالیگا، بۆ یەکەمجار خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی بەدەستهێنا، پێدەچێت لەم وەرزەدا جارێکی دیکە لەسەر ڕێگا بێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

مباپێ تا ئێستا 16 گۆڵی لە لالیگا تۆمار کردووە و 32 خاڵی کۆکردۆتەوە و توانیویەتی لە پلەی یەکەمدا بێت و لە دوای ئەویش هاتووە:

هالاند، هێرشبەری مانچستەر سیتی: 30 خاڵ

هاری کەین، هێرشبەری بایرن میونشن: 28 خاڵ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,846 📊 Click Here