خوێندراوەتەوە: (1.4K)

کۆنسولی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر، وەک بەرپرسی باڵای نووسینگەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشانکرا.

رۆژی شەممە ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە راگەیەنراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویکردەوە کە ” رۆبێرت پالادینۆ، کونسولی پێشووی ئەمریکا لە هەولێری وەکوو بەرپرسی باڵای نووسینگەی وەزارەتەکە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستنیشانکردووە”.

لە راگەیێندراوەکە هاتووە کە” جگە لە پاڵادینۆ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گریگۆری لۆگێرفۆی وەکو جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بە وەکالەت بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دیاریکردووە”.

بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەردوو بەرپرس پێکەوە بە هاوبەشی لە رێگەی بەهێزکردنی هاوبەشییە ناوچەییەکان، زیادکردنی وەبەرهێنانی ئابووری و، پاڵپشتیکردنی پلانە ٢٠ خاڵییەکەی ترەمپ تایبەت بە ئاشتیی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بۆ پێشبردنی پلان و ئەجێندای سەرۆکی ئەمریکا کە بریتییە لە ” ئەمریکا بەر لە هەموو شتێك”، کاردەکەن.

پالادینو بە یەکێك بە یەکێک لە کەسە خاوەن ئەزموونەکان دادەنرێت لە بواری دیپلۆماسی و سیاسی، ئەو لە ساڵانی کارکردنیدا چەندین پۆستی باڵای لە وەزارەتی دەرەوە وەرگرتووە کە بەشێکی بەرچاوی تایبەت بوو بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لەنێویاندا باڵیۆزی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر.

ئەمریکا

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 85 Today: 706 📊 Click Here