خوێندراوەتەوە: (916)

بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێت “تا ئێستا تەنها نوێنەری یەکێتی ئەوروپا، کۆمکاری عەرەبی و چەند ڕێکخراوێک فۆرمی چاودێری هەڵبژاردنیان وەرگرتوە.

حەسەن قەبەس، بەرپرسی پەیوەندیەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیداس، ەبارەت بەو وڵات و ڕێکخراوانەی چاودێری هەڵبژاردن دەکەن و دوا کات بۆ دواواکاری چاودێریکردن، ڕایگەیاند “کات زۆر نەماوە، ئەو ڕێکخراوانەی فۆرمەکەیان وەرگرتوە، دەبێت هەفتەی داهاتوو فۆڕمەکان بگەڕێنەوە بۆ کۆمیسیۆن بۆ یەکلاکردنەوەی مۆڵەتەکان و تیمەکانیان لە دەرەوە بهێنن”.

کۆمسیۆن لە ٢٢ ئەیلول ٢٠٢٥، داواکاری تۆمارکردنی چاودێرانی بیانی کردوەتەوە، بەڵام وادەی کۆتایی دیاری نەکراوە، بڕیارە ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچیت.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن

چاودێری هەڵبژاردن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 198 📊 Click Here