خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت” کەس لە لایەن کۆمسیۆنەوە قەرەبوو ناکرێتەوە، ئەگەر زیانی بەرکەوتبێت بە بۆنەی بانگەشەوە، بەڵام دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن”.

نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ، ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان باس لە ڕێکارەکان دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕێگەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە زیانیان بەر دەکەوێت چ جەستەی یاخود ماددی و رایگەیاند “راستە ئەو کەسانە لای ئێمە قەرەبوو ناکرێنەوە، بەڵام دوای ئەوەی سکاڵایان تۆمارکرد، سکاڵاکان ڕێکاری خۆیان وەردەگرن و لێکۆڵینەوە و ڕێکار لەو بارەیەوە دەگیرێتەبەر، دادگا زیانەکان و قەرەبوش دیاری دەکات”.

لە ٣تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، بانگەشەی هەڵبژردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکردوە و بڕیارە لە ١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بانگەشەی هەڵبژاردن

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 337 📊 Click Here