خوێندراوەتەوە: (65)

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئاشکرایدەکات، كاتژمێر ٧ی بەیانی رۆژی ٨ی مانگی داهاتوو بانگەشە رادەوەستێت.

جومانە غەلای، لە دواین لێدوانیدا، ڕایگەیاند” ژمارەی ئەو كەسانەی لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە ١ ملیۆن و ٣١٣ هەزار و ٨٥٩ کەسە.”

سەبارەت بە کۆتایی هاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن، باسی لەوە کرد، كاتی بێدەنگی هەڵبژاردن لە کاتژمێر ٧ی بەیانی رۆژی شەممە ٨ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات.

جومانە غەلای جەختی لەوە شکردەوە، هەر کاندیدێک یان لایەنێک یان هاوپەیمانییەک ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان پێشێل بکات، بەپێی رێسا و یاسای کارپێکراو سزا دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەنگدانی هەڵبژاردنی تایبەت لە کاتژمێر ٧ی بەیانی رۆژی یەکشەممە ٩ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکات، کارمەندانی دەستەی دەروازە سنورییەکان، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، دژە تیرۆر، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگری، حەشدی شەعبی لەخۆدەگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ٣٢٩ کورسییەکەی پەرلەمان بەمشێوەیە بەسەر ١٨ پارێزگاکەی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەشکراون و هەر پارێزگایەک بازنەیەکی هەڵبژاردنە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق

دەنگدانی تایبەت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 1,253 📊 Click Here