خوێندراوەتەوە: (1.5K)

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی نارد بۆ دادگای فیدراڵی.

دوو شەممە، ٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت “ئەمڕۆ بەیانی، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ڕەوانە دادگای باڵای فیدراڵی کرا لەپێناو پەسەندکردنی، بەپێی یاسا تایبەتەکانی کۆمیسیۆن ماوەی وەڵامدانەوە و پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە دیاری نەکراوە و ئەو بابەتە لای دادگاکەیە لە ماوەی چەند ڕۆژ ئەنجامەکان پەسەند دەکەن”.

١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ڕۆژی ١٧ هەمان مانگیش ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە ڕاگەیاندرا.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

کۆمسۆنی هەڵبژاردن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,846 📊 Click Here