خوێندراوەتەوە: (0)

لە کۆشکی سەرۆک کۆمار لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی و دەم پارتی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەستی پێکردو، پەروین بوڵدان دەڵێت ” کۆبوونەوەیەکی گرنگە”.

ئێوارەی رۆژی پێج شەممە شاندی ئیمرالی و دەم پارتی لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار پێکهاتبوو، هەرچی وەفدی تورکیایە جگە لە ئەردۆغان، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی میت و ئەفکان ئاڵا جێگری سەرۆکی ئاکەپە بەشدارن و کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەدەچێت.

لە کاتی بەڕێکەوتنیان بۆ کۆشکی سەرۆک کۆمار، پەروین بوڵدان ڕایگەیاند” بەقۆناغێکی مێژوویدا تێدەپەڕین و هەمووان ئاگاداری ئەم دۆخەن، هەر بۆیەش ئەم کۆبوونەوەیە گرنگە”.

بوڵدان ئاماژەی بەوەشدا، ئەم کۆبوونەوەیە زۆر مانادار و گرنگە، لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆدەبینەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر قۆناغەکانی ئێستای پرۆسەکە، ئەو ئاستەنگییانەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، هەنگاوە پێویستەکان کە دەبێت بنرێت.

ئەو کاتەی بۆ کۆبوونەوەکە دانراوە نزیکەی کاتژمێرێک.

مەدحەت سانجار وتیشی ” باس لە پێشکەوتنی پرۆسەکە دەکەن و هەنگاوە پێویستەکان کە دەبێت بنرێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بچێتە پیشەوە، ئێمە بیرۆکە و هەڵسەنگاندنی خۆمان لەسەر ئەو بابەتانە دەگۆڕینەوە، هەروەها گوێ لە هەڵسەنگاندنەکانیان دەگرین، پێمان وایە کۆبوونەوەیەکی باش دەبێت و ئەنجامێکی سودبەخشی لێدەکەوێتەوە”.

ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە رۆژی ٢٦ ی تشرینی یەکەم پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەستپێشخەریەکی نوێدا گەریلاکانی لە باکوری کوردستان کشاندەوە وەک هەنگاوێکی دی ئاشتی تا رووبەڕووبوونەوە لە نێوان ئەوان و سوپای تورکیادا روونەدات.

تورکیا

کۆبوونەوە

شاندی ئیمرالی

ئەردۆغانن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,512 📊 Click Here