خوێندراوەتەوە: (265)

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، بەرشەلۆنە ڕۆژێکی ناوازەی پشووی لە یاریگای مەشقەکاندا هەبووە، دوای ئەوەی هانسی فلیکی ڕاهێنەر بڕیاریدا ئەو ڕۆژە پشوو بە یاریزانەکانی بدات، ئەمەش دوای هەوڵە گەورەکانیان لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

بەڵام سەرسوڕمانەکە کاتێک بوو کە ژمارەیەک یاریزان خۆبەخشانە گەڕانەوە یانەکە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە کارکردن لە هۆڵی وەرزش.

ئەو یاریزانانەی ئامادەبوون بریتی بوون لە: پێدری، فێرمین لۆپێز، ڕۆناڵدینیۆ، چێسنی کوندێ، ئێریک گارسیا، و لیڤاندۆڤسکی.

یانەکە پێشوازی لەم دەستپێشخەرییە کرد و بە نیشانەیەکی بەهێزی پابەندبوون و خواستی کۆمەڵەکەیان زانی بۆ تێپەڕاندنی قۆناغە سەختەکەی دوای شکستی ئیلکلاسیکۆ.

فلیک هیواخوازە پشوودان بەشێک بێت لە ئاستەکەی، بەڵام پێی وایە ئەو ڕاستییەی کە هەندێک لە یاریزانەکان تەنانەت لە ڕۆژانی پشووەکانیاندا چالاک دەمێننەوە، ڕەنگدانەوەی ڕۆحێکی ئەرێنییە لەناو تیپەکەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 1,860 📊 Click Here