ئەمشەو ژمارەیەک مووشەک لە لایەن سەرچاوەی نادیارەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی سەربازی دیمەشق کران.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک مووشەک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی سەربازیی مەزە لە دیمەشق کران و هێزە ئەمنییەکانی سووریا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی هێرشەکە.
ڕاگەیاندنی فەرمیی سووریا بڵاوی کردەوە، ئەو مووشەکانە هیچ زیانێکی گەورەیان نەبووە و تەنها زیانێکی ماددیی کەمیان لێکەوتووەتەوە.
هێزە ئەمنییەکان و سەربازییەکانی سووریا ڕێکاری پێویستیان گرتەبەر و بە خێرایی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو مووشەکانە لە کوێوە ئاڕاستە کراون و کێ لە پشتی ئەم هێرشەوەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد، لەسەر ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.
فڕۆکەخانەی مەزەی سەربازیی یەکێکە لە فڕۆکەخانە ستراتیژییەکانی دیمەشقی پایتەختی سووریا و زۆرجار دەبێتە ئامانجی هێرشی مووشەکیی.
مووشەک
دیمەشق
سوریا
