خوێندراوەتەوە: (1.2K)

نزیکەی سێ هەزار و ٥٠٠ خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بۆ مووچەی مانگی هەشت، هەشت مووچە پێکەوە وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، بڵاویکردوەتەوە کە دوای کۆکردنەوەی داتاکان دەرکەوتووە کە بۆ مووچەی مانگی هەشت، سێ هەزار و ٤٥٠ خانەنشین لە هەرێمی کوردستان هەشت مووچەیان بە یەکەوە بۆ خەرج دەکرێت.

هاوکات، تا ئێستا حکومەتی فیدراڵی، هەولێری ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی ناردنی ئەو ١٢٠ ملیار دینارەی داهاتی نانەوتی کە بڕیارە هەرێمی کوردستان مانگانە ڕادەستی بکات. بەپێی ڕێککەوتنەکە، دوای نووسراوی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق، هەرێم ١٢٠ ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی لە ڕێگەی بانکی ناوەندییەوە دەداتە بەغداد.

لەمەودوا تەنیا ٧٣ ڕۆژ لەبەردەم حکومەتی عێراقدا ماوە بۆ خەرجکردنی پێنج مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، چونکە لە ١٥ی کانوونی یەکەم خەرجییەکان ڕادەگیرێن.

مووچە

خانەنشینان

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 153 Today: 436 📊 Click Here