خوێندراوەتەوە: (864)

لەگەڵ بەردەوامی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان لە زۆربەی شارەکانی ئێران ژمارەی کوژراوانیش بۆ زیاتر لە ٥٣٨ کەس بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی ھەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران (ھرانا) بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا بەشداربوون بۆ ٥٣٨ کەس بەرزبووەتەوە.

ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، خۆپیشاندانەکانی ئێران کە ماوەی دوو ھەفتەیە بەردەوامن، ٣١ پارێزگای ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و ٤٨ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانیش کوژراون.

جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ھەر لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا تا ئێستا، ١٠ ھەزار و ٦٠٠ خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.

تا ئێستا بەرپرسانی ئێران، ھیچ ئامارێکیان لەبارەی ژمارەی قوربانیان لە خۆپیشاندانەکاندا، بڵاو نەکردووەتەوە.

لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ەوە، شەپۆلێکی خۆپیشاندان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژ بە خراپی دۆخی ئابووری و لەدەستدانی بەھای دراوی ئێرانی، لەو وڵاتە سەری ھەڵداوە و زۆربەی شارەکانی گرتووەتەوە کە تا ئێستا بەردەوامە.

ئێران

خۆپیشاندان

کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 77 Today: 2,082 📊 Click Here