هونەرمەندی گۆرانیێژ، ڕۆژ کەریم، نوێترین بەرهەمی بە ناوی “بڕوا بکە” بڵاوکردەوە و لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی دەڵێت “بە بۆنەی یادی ٢٤١ ساڵەی شاری سلێمانییەوە نوێترین گۆرانیم بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاو دەکەمەوە”.
شەممە، ١٥ تشڕینی دووەم ٢٠٢٥، ڕۆژ کەریم، هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد، ڕۆژی ڕابردوو لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب گۆرانی “بڕوا بکە”ی بڵاوکردەوە، وەک خۆی ئاماژەی پێداوە گۆرانیەکەی بۆ بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە بڵاوکردوەتەوە، گۆرانی بڕوا بکە، ئاواز و موزیکی لە لایەن خودی هونەرمەندەوە بۆ دانراوە و هۆنراوەی، جەبار حەبیبە، کاری دابەشکردن و ڕیکخستنی موزیەکەکەیشی لە لایەن، سەرباز جەمالیەوە کراوە، دەرهێنان و کاری ڤیدیۆ کلیپەکەی بە زیرەکی دەستکرد لە لایان دەوەن ستارەوە ئەنجام دراوە.
ڕۆژ کەریم یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری سلێمانی و باشوری کوردستان، دانیشتوی وڵاتی سویدە، خاوەنی چەند ئەلبومێكە.
بۆ ئەوەی گۆێ لە گۆڕانییەکە بگرن سەردانی ئەم لینکە بکەن
سلێمانی
ڕۆژ کەریم
