وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سودانی جەختی لە خێراکردنی چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق کرد.
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە پەیوەندێکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ڕوبیۆ باسی لە هەوڵەکانی تەواوکردنی ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد و جەختی لە چەکداماڵینی ئەو میلیشیایانە کردەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و سەروەری عێراق تێکدەدەن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا زیادی کرد: میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق هەڕەشە لە ژیان و کاروباری ئەمریکییەکان و عێراقییەکان دەکەن و سەرچاوەکانی عێراق بۆ تاران تاڵان دەکەن.
لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سودانی، ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر پابەندبوونی واشنتۆن کردەوە بە “کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ عێراقییەکان بۆ پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان”.
ئەمریکا
عێراق
ئێران
