خوێندراوەتەوە: (8.1K)
پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری قەزای پشدەر دەبێت و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا، نوێنەری چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و دەم پارتی لە مەراسیمەکە بەشدار دەبن.
هەردوو دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و دەزگای هەواڵگریی عێراق بە ئاگاداری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی پێویستییان کردووە بۆ ڕێکخستنی شێوازی چەکدانانی پەکەکە، ڕۆژی 10ـی مانگی تەمموز، پەکەکە بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆیان، یەکەم گەڕی چەکدانان جێبەجێ دەکەن . سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاند: پرۆسەکە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا لە نێوان گوندەکانی بانووەقەل و تووەسوران لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر یاخود هەر لە قەندیل دەبێت، هەر لەوناوچەیە چەکەکان ڕادەست دەکرێن و لە شوێنێک هەڵدەگیرێن و دواتر لەناو دەبرێن.
