خوێندراوەتەوە: (1.4K)

یەختێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی نێوان ماڵتا و ئیتاڵیا نقوم بوو، زیاتر لە ٢٠ کەس خنکاون لەنێویاندا کورد هەیە.

ڕەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران ڕایگەیاند” تا ئێستا خنکانی ٢٢ کەس پشتڕاستبووەتەوە و چارەنوسی بەشێکیشیان نادیارە.

ئاماژەی بەوەشدا سێ لەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە کوردن و خەڵکی دەڤەری ڕاپەڕینن، کۆچبەرەکانی دیکەش، خەڵکی عێراق و سودان و ئەفغانستان و میسڕ و وڵاتە عەرەبییەکانی دیکەن.

ناوبراو وتیشی یەختەکە لە لیبیاوە بەڕێکەوتوە بە مەبەستی چونە ئیتاڵیا، ڕۆژێک پێش ڕووداوەکە، ڕێگەیان هەڵەکردوە لەگەڵ ئەوەی داوای بەهاناوەچوونیان لە هەردوو لایەنی پەیوەندیدار لە ماڵتا و ئیتاڵیا کەس بە هانایانەوە نەچوە و ٢٤ کاتژمێر یەختەکە تیکشکاوە.

هاوکات، ئاژانسی فرانس پرێس، لە دەسەڵاتی خۆجێی فەرەنساوە ڕایگەیاند” ١٨٥ کۆچبەر لە کەناراوەکانی فەرەنسا ڕزگار کراون، کە هەوڵیان دەدا بە بەلەم بگەنە بەریتانیا.”

کۆچبەری کورد

کۆچبەری نایاسایی

ئیتاڵیا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 278 📊 Click Here