پەرلەمانتارێکی دەمپارتی ئاشکرایدەکات، پڕۆسەی چارەسەریی وەستاوە و دەوڵەتی تورکیاش هۆکاری سستی قۆناغەکەیە و دوودڵە لە هەنگاونان.
جەنگیز چاندار، لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی پڕۆسەی چارەسەریی ڕایگەیاند” کورد هەموو ئەو هەنگاوانەی ناوە کە لەسەری پێویستن، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە و هۆکاریی دوودڵییەکی لە هەنگاونان دیارنییە.”
ئاماژەی بەوەشداوە تا ئێستا کۆمسیۆنی پەرلەمانیی بۆ چارەسەریی هەنگاوی پێویستی نەناوە و ئەگەر بە لۆژیکی لە بابەتەک بڕوانرێت ئەوا ئیتر پرسی بودجە دێتە پێشەوە و تاکە بابەتی پەرلەمان دەبێتە بودجە، کەواتە هیچ پرسێکی دیکە تاوتوی ناکرێت بە پرسی چارەسەرییەشەوە.
وتیشی” کورد هەرچییەک پێویست بووە بیکات کردویەتی و ئەوەی ڕێگرە لەبەردەم پڕۆسەکە، ناوخۆی تورکیایە، دەسەڵات بەرپرسیاری گەورە و سەرکیی قۆناغەکەیە، ئەوان ئەگەر دەیانەوێت ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان و کۆمەڵگەی ئاشتیی و تورکیای بێتیرۆر پێکەوە کۆبکەنەوە، ئەوا دەبێت دەست لە پێشێلی ئازادیی هەڵبگرن.”
ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بناری قەندیل پارتی کرێکارانی پەکەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە کە هێچەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و وتی” هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە قەندیل، ڕاگەیاندراوی هەنگاوە مێژووییەکە خوێندرایەوە.”
جەنگیز چاندار
پڕۆسەی ئاشتی
پەکەکە
تورکیا
