کەشناسی عێراق پێشبینی ئەوەدەکات لە چەن رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بگاتە ٥٠ پلە لە ناوچەکانی باشوور، لە کاتێکدا لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور تۆماردەکرێن، هەروەها، داوا لە هاوڵاتییانیش دەکرێت لە کاتی پاشنیوەڕۆدا وریابن و رێکاری پێویست بۆ خۆپارێزی بگرنەبەر.
کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینی ئەوەدەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بگاتە ٥٠ پلە و دەشڵێت، ئەمە لە چوارچێوەی کەشوهەوای ئاسایی هاوینی وڵاتەکەدا بە ئاسایی دادەنرێت.
باسی لەوەشکرد، لە ناوچەکانی باشوور پلەکانی گەرما دەگاتە ٥٠ پلە بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور کەمێک نزمتر دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش دەستەی کەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی، داوا لە هاوڵاتییان دەکات لە کاتی پاشنیوەڕۆدا وریا بن و رێکاری پێویست بۆ خۆپارێزی بگرنەبەر و خۆیان لە بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی درێژ بەدوور بگرن، چونکە رێژەی تیشکی سەروو بنەوشەیی زیاد دەبێت و ئەمەش زیان بە تەندرووستییان دەگەیەنێت.
هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی توندی گەرمای هاوین روو لە عێراق دەکات و پلەکانی گەرما بۆ نزیکەی ٥٠ پلە نزیکدەبێتەوە.
 خوێندراوەتەوە: (4.7K) 
  
