بە پێی پێشبینی سەنتەرە ئەمریکیەکان ووشکی مانگەکانی تشرینی یەکەم و دووەم، باران بارینی زۆری مانگی کانونی دووەمی بە دوادادێت.
کەشناس ئاراس جەبار سەبارەت بە پێشبینی سەنتەرە جیهانیەکانی کەشوهەوا بۆ هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە” پێشبینی سەنتەرە ئەمریکیەکان کە لە نوێبوونەوەکاندا دووبارە ئەبێتەوە، ئاماژە بە وشکی ئەم مانگە و مانگی 11ی داهاتووش ئەکات، بەڵام بۆ مانگی 12 پێشبینیەکی جیاواز جاروبار دووبارە ئەبێتەوە کە لەو مانگەدا بارانبارین لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بەرزببێتەوە و لەسەروو رێژەی ئاسایی باران دەبارێت، بەڵام ئەم پێشبینیە لەسەنتەرە ئەوروپیەکان پێچەوانەیە و هەمان باروودۆخی وشک بۆ مانگەکانی 11و 12 چاوەروان دەکرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا لە مانگی یەکەمی وەرزی پایزداین و تا ئێستا باران بارین دەستی پێ نەکردوە.
کەشوهەوا
باران بارین
