خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بانکی ناوەندی عێراق پێشبینی دەکات لە ساڵی ٢٠٢٦دا کۆتایی بە پارەدانی نەخت بکرێت و لە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکاندا دەکرێت بە ئەلیکترۆنی.

زیرغام موسا، بەڕێوەبەری چاودێری دامەزراوە داراییەکانی سەر بە بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی یاساکان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران و پسپۆڕانی وەزارەتەکانی تر، پێشکەوتنی لە بواری پارەدان بە شێوازی ئەلیکترۆنی بەدەست هێناوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە “تریلیۆنان دینار بە شێوازی ئەلیکترۆنی دراون، سەرەڕای ئەوەی کە لە فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە تەواوی مامەڵەی نەختینەیی وەستێندراوە”.

زیرغام موسا ڕوونیشیکردەوە کە “چەندین دەستپێشخەری هەیە بۆ هاندانی دامەزراوەکانی تری دەوڵەت بۆ چوونە ناو چوارچێوەی پارەدانی دیجیتاڵی ئەلیکترۆنی.”

پێشبینی ئەوەشی کرد کە “عێراق لە مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوو بە تەواوی ماڵئاوایی لە مامەڵەی نەختینەیی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و شوێنەکانی تر بکات”.

لەڕاگەیەنراوێکەی دەزگای ئاسایشی هەرێم کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە هاتووە: لەڕۆژی ١٨ی٩ی٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی سەربەوەزارەتی ناوخۆی عیراق بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسنوری پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێک دەستگیربکەن و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دانپێدانانی تیرۆریست و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد توانرا شوێنی (دوو)تیرۆریستی تر لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستنیشان بکرێت و بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان هەردوو تیرۆریست دەستگیرکرا، کەلەماوەی ڕابردوو چەکداری داعش بوون و لەئێستاشدا کاری ڕێکخراوەییان بۆ داعش کردوە و لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بیری توندڕەویان بڵاوکردوەتەوە و دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە ٢١ی٩ی٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و هاوپەیمانان-هێزی تایبەتی ئەمریکا، توانیان لەسنووری ناوچەی شوان کێوماڵی بەرفراوان ئەنجام بدەن و چەندین شوێن و حەشارگەی تیرۆریستان لەناوبەرن.

راشیگەیاندووە: لەئێستادا تیرۆریستان بەماددەی (٢)ی تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

بانکی ناوەندی

پارەی کاش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 1,710 📊 Click Here