خوێندراوەتەوە: (1.2K)
پارێزگاری هه‌ولێر ره‌تیكرده‌وه، سبه‌ی سێشه‌ممه به‌هۆی بارانبارینه‌وه ببێته پشوی فه‌رمی و دەڵێت” دۆخی كه‌شوهه‌وا ئاساییه و گرفت بۆ هاتوچۆ دروست ناكات.”
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، دووشەممە ٨ی کانونی یەکەم، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی پشوو بڵاویكرده‌وه،” دوای هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ دۆخه‌كه، هیچ هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ ببێته پشوو”.
وتیشی” دۆخی كه‌شوهه‌وا ئاساییه و گرفت بۆ هاتوچۆ دروست ناكات، بۆیه سبه‌ینێ پڕۆسه‌ی خوێندن و ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و پشو نابێت.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردوە، لەلای خۆشیەوە ئیدارەی گەرمیان سبەی کردە پشوو.
پارێزگاری هەولێر
کەشوهەوا
بارانبارین
