وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی تەممووز خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
دەقی راگەیەنراوەکە:
داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ. ڕۆژی پێنج شەممە (٢٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٥) داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەمووزی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٥ ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
داهاتی نانەوتی
هەرێمی کوردستان
بەغدا
