خوێندراوەتەوە: (1.6K)

پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزیری نەوتی عێراق، لە وتەیەكدا لە پەراوێزی دەستپێكردنی كارەكانی لێدانی یەكەم بیری گەڕان بەدوای نەوتددا لە بلۆكی فاو لە پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند” ٩٥ هەزار كرێكاری عێراقی لە كەرتی نەوتدا كاردەكەن و پلانمان هەیە زیاتری بکەین.”

حەیان عەبدولغەنی دەڵێت” زیاتر لە ١٤ گرێبەستی لە چوارچێوەی تەواوكاریی گەڕی پێنجەمی مۆڵەتپێداندا ئیمزا كراون، كە بەرهەمهێنانی ١٤ كێڵگە و بلۆكی گەڕان بەدوای نەوت و غاز لەخۆدەگرێت.”

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەموو ئەم گرێبەستانە بەهاوكاری لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆییەكان كارا دەكرێن و وەزارەت مۆڵەتی بەم كۆمپانیایانە بەخشیوە قەوارەی ناوخۆیی دروستبكەن بەمەبەستی راكێشان و دامەزراندنی كرێكارانی عێراقی.

لە کۆتایدا وەزیری نەوت باسی لەوەشکرد ژمارەی كرێكاری عێراقی لە كەرتی نەوتدا ئێستا زیاتر لە ٩٥ هەزار كەسی تێپەڕاندووە و وەزارەت هەوڵدەدەت بەهاوكاری لەگەڵ كۆمپانیاكان ئەم ژمارەیە بۆ زیاتر لە ١٠٠هەزار كرێكار بەرزبكاتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 1,612 📊 Click Here