خوێندراوەتەوە: (97)

وەزیری جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی CBS وڵاتەکەی دواین زانیارییەکانی سەبارەت بە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ تاران ڕاگەیاند.

پیت هێگسس، وەزیری جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەک شەممە، ٨ ئادار ٢٠١٨، ڕایگەیاند “ئێمە بە تەواوی لەسەر رێڕەوی پلانەکانمانین. چوومەتە بارەگای فەرماندەیی ناوەندی (سێنتکۆم) و دەتوانم بڵێم هەموو شتێک بەپێی خشتەی دیاریکراو دەڕوات”.

سەبارەت بە بە کارهێنانی جۆری چەک و تەقەمەنییەکان وەزیری جەنگ دەڵێت “کاتێک هێزی ئاسمانی ئەمریکا و ئیسرائیل یەکدەگرن، بەهێزترین هێزی ئاسمانی جیهان پێکدەهێنن. توانای ئێمە بۆ پێکان و تێکشکاندنی ئامانجە سەربازییەکان بە تەقەمەنییە قورسەکانی وەک بۆمبە ٥٠٠، ١٠٠٠ و ٢٠٠٠ پاوەندییەکان زۆر باڵایە”، و بە قسەی پیت هێگسس هێشتا قۆناغی چڕی ئۆپەراسیۆنەکان بەو تەقەمەنییە گەورانە بە تەواوی دەستی پێنەکردووە، کە تێیدا کاریگەرییە وێرانکەرەکانی سەر توانای سەربازی ئێران زیاتر دەردەکەون.

پیت هێگسس ئەوەشی وت کە “خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرج واتای ئەوەیە ئێمە مەرجەکان دادەنێین. ساتێک دێت کە هیچ بژاردەیەکیان نامێنێت جگە لەوەی لە رووی سەربازییەوە پەکبکەون و بێ کاریگەر بن.”

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان، ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.

جەنگی ئەمریکا و ئێران

جەنگی ئیسرائیل و ئێران

وەزیری جەنگی ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 194 Today: 1,555 📊 Click Here