وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە لیوای ١٨ی پیادە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا زنجیرە چیای قەرەچوغی کێوماڵ کرد، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ هەشت کاتژمێر بەردەوام بووە.
شەممە ٢٠ی ئەیلوول وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت” بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر لە ناوچەکە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ی بەیانی، لیوای ١٨ی پیادە لە زنجیرە چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ هەشت کاتژمێر بەردەوام بووە و تێیدا زنجیرە چیای قەرەچوغ و سنوری گوندەکانی( خدرجیجە، حاجی شێخان، حسن بلباس، چەغەمیرە و بناری چیای قەرەچوغ) کێوماڵ کران و بە وردی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکەدا ئەنجام دا، ئەمەش بۆ ڕێگری کردن و نەهێشتنی جموجۆڵ و مەترسی تیرۆریستان لەو سنوورەدا.
وەزارەتی پێشمەرگە
پێشمەرگە
لیوای ١٨ی پیادە
