خوێندراوەتەوە: (1.5K)
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، دەڵێت هەموو ئامادەکارییەک کراوە و چاوەڕێی بڕیاری بەغدادن بۆ ناردنی مووچەی هەرێم.
هەینی، ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە میدیای نزیک لە پارتی ڕاگەیاندوە “هەموو ئامادەکارییەکانمان کردووە، هەرکات لە بەغداد بڕیاردرا مووچە خەرج بکرێت، ڕاستەوخۆ و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٢٠ ملیار دینارەکە دەخەینە سەر هەژماری گەنجینەی وەزارەتی دارایی عێراق”.
لە کۆتا مانگی ساڵی ٢٠٢٥دا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی ناردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمن، بە پێی زانیارییەکان وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی ١٠ کۆتایی هاتووە و ئەوەی ماوە واژۆکردنی خەرجکردن و ناردنی پارەکەیەوە لەلایەن وەزیری دارایەوە.
مووچەی مانگی ١٠
