وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە دوو ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، شەممە ٨ی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” بە هۆی بڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵباژردنی پەرلەمانی عێراق ڕۆژانی ٩ و ١٠ی ئەم مانگە پشووی فەرمیە لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان.”
دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە بڕیاری د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رۆژانی ٩ و ١٠ی ئەم مانگە لە ناوەندەکانی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان (حکومی – تایبەت) بۆ خوێندکاران و قوتابیان پشووی فەرمی دەبێت.
رۆژی ١١ ی١١ ی ٢٠٢٥ بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمییە بە ناوەندەکانی خوێندنیشەوە، رۆژی ١٢ ی ١١ دەوام دەستپێدەکاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم
هەڵبژاردنی عێراق
