خوێندراوەتەوە: (1.2K)
لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین روی لە هەرێمی کوردستان کردوە و وەزارەتی تەندروستی هەرێم کۆمەلێک رێنمایی بۆ خۆپارستنی هاوڵاتیان بڵاوکردوەتەوە.
ڕێنمایی بۆ چۆنێتیی خۆپاراستن لەکاتی خۆڵبارین:
یەکەم: لەکاتی چوونەدەرەوەدا ماسک بەکاربهێنن و زوو زوو بیگۆڕن.
دووەم: لەکاتی خۆڵباریندا لەماڵەوە بمێنەرەوە و مەچۆرەدەرەوە.
سێیەم: چاویلکە و قەترەی چاو بەکاربهێنە بۆ پاراستنی چاوەکانت.
چوارەم: چاوەکانت بشۆ لەبری خوراندنی چاو.
پێنجەم: بەباشی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخە.
شەشەم: لەکاتی خۆڵباریندا لە پلەی گەرمی بەرزدا برێکی باش ئاو بخۆرەوە.
حەوتەم: لەکاتی شۆفێریدا جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەت دابخە.
هەشتەم: ئەوانەی نەخۆشیی ڕەبۆیان هەیە بەبەردەوامی پەمپی ئۆکسجین هەڵبگرن لەژێر ڕێنمایی پزیشکیدا چارەسەر وەربگرن .
تەندروستی
خۆڵبارین
هەرێمی کوردستان
