خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئەحمەد شەرع وەک یەکەم سەرۆک لە مێژووی سوریا سەردانی کۆشکی سپی کرد، بەڵام کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دووشەممە ١٠ی تشرینی دووەم بڵاوی کردووەتەوە” کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەچوو، کۆبونەوەکە بە پێچەوانەی پرۆتۆکۆلی کۆشکی سپی و بەبێ ئەو پێشوازییە فەرمی و گەرمەی کە زۆر جار بۆ سەرکردە بیانییەکان دەکرێت بەڕێوەچووە.”

سەبارەت بە سەردانەکە، کەناڵی فۆکس نیوز، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، بڵاویکردەوە” ئێستا ئەمریکا و سەرۆک ترەمپ لە بەردەم دەفەتێکی باشدایە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە کەمینەکانی سوریا بکرێت لە ڕێگەی سیستەمێکی فیدڕاڵی کە لە نێوانیان کورد و دروز و کریستیانەکان هەیە.”

ئەحمەد شەرع، لەگەڵ رێكخراوی قاعیدەدا لە عێراق كاریدەكرد، ماوەی پێنج ساڵی لە زیندانی ئەمریكییەكاندا بەسەربرد، ئەبو عومەر بەغدادی رێبەری ئەو سەردەمەی رێكخراوی قاعیدە لە عێراق، لەگەڵ دەستپێكی راپەڕینی سوریادا، جۆلانی رەوانەی ئەوێ كرد بۆ ئەوەی جێ پێی قاعیدە لە سوریا خۆش بكات.

ئەمریكا، لە ساڵی ٢٠١٣ ئەحمەد شەرعی خستە لیستی تیرۆرەوەو رایگەیاند” رێكخراوی قاعیدە لە عێراق كۆتایهێنان بە رژێمی ئەسەدو چەسپاندنی شەریعەتی ئیسلامی لە سوریا لە جۆلانی سپاردووە. بەرەی نوسرەش هێرشی خۆكوژی ئەنجامداوە كە بووەتە هۆی كوژرانی خەڵكی مەدەنی و هەڵگری روانگەیەكی تائیفی توندوتیژە.”

ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندبو” واشنتن بە فەرمی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریای لە لیستی تیرۆر دەرهێنا.”

سوریا

ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ

ئەحمەد شەرع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 2,012 📊 Click Here