خوێندراوەتەوە: (1.3K)

وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشکرایدەکات، هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی نه‌بووه‌ته‌وه

دووشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ڕایگەیاند”هه‌ندێ كه‌ناڵ، پرسی راستگۆیی و پیشه‌یی بۆ بانگه‌شه‌ی راگه‌یاندن به‌كارده‌هێنن و لە دیدارێكی كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به ( وه‌كاله‌ت) بابه‌ته‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و له مانشێتی بابه‌ته‌كه‌دا باسیان له (قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان) كردووه، ئەمەش ڕاست نییە.”

سامانه سروشتییهكهكان ده‌ڵێت” وه‌زیر ته‌نیا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه پشكی هه‌رێم بۆ ناوخۆ كه‌مه و وه‌زاره‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین و سوته‌مه‌نیی زیاتر دابین بكات و به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی قه‌یرانی سوته‌مه‌نی نه‌كردووه، كه‌چی ئه‌وان باسیان له قه‌یرانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی كردووه”.

وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژەی بەوەشکردوە، له كاتێكدا به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی نه‌بووه‌ته‌وه و نابێته‌وه.

وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان

قه‌یرانی به‌نزین و سوته‌مه‌نی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 1,857 📊 Click Here