وەزیری تەندروستی، گیان لە دەستدانی دوو کەس پشت ڕاست دەکاتەوە و پارێزگاری سلێمانی، دەڵێت ” تا ئێستا بە هۆی لافاوەوە یەک کەس لە چەمچەماڵ گیانی لە دەستداوە کە دیوار داڕماوەوە بەسەریدا”، بەڵام بەرگری شارستانی سلێمانی باس لە گیان لە دەستدانی منداڵێکیش دەکات، تا ئێستاش تەرمی هاوڵاتیەکی بە تەمەن لەگەڵ دوو بریندار لە نەخۆشخانەن.
سێ شەممە، ٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لە بارەی ڕوداوی گیان لە دەستدانی لافاوەکەی چەمچەماڵ وتی “تا ئێستا دوو کەس گیانیان لە دەستداوە، کە ژنێکی ٢٢ ساڵە لەگەڵ پیاوێکی ٧٠ ساڵ” لای خۆشیەوە پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، “کە تا ئێستا یەک هاوڵاتی گیانی لە دەستداوە و دیوار بەسەریدا ڕوخاوە”. وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانیش دەڵێت ” لە ناحیەی شۆڕش منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ بە هۆی لافاوەوە گیانی لە دەستداوە”.
سەرچاوەیەکی تەندروستی لە ناو نەخۆشخانەی چەمچەماڵ بە سپی ڕاگەیاند ” کە تەرمی کەسێکی بە تەمەن گەیشتۆتە نەخۆشخانە و هەروەها دوو کەسی دیکەش کە ئاو چوەتە ناو سیەکانیانەوە دۆخیان لە ژێر چارەسەردان”.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی ووت ژمارەیەک لە هاوڵاتی تا ئێستا کەسوکاریان لە ڕێگای مۆبایلەوە پەیوەندیان پێوە دەکەن و تەلفونیان بەردەست نیە.
نوێ دەکرێتەوە…
