خوێندراوەتەوە: (1.5K)

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاری دەکات و دەڵێت” لە ٩ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات”.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی ٩ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات”.

وتیشی” وردبینیکردن لە باری یاسایی و ئەمنی کاندیدەکان لەم چەند رۆژەدا تەواو دەبێت و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لیستی کاندیدەکان پەسەند دەکرێت.”

عیماد جەمیل ئاشکراشی دەکات کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، بە پێی یاسا و رێسای کارپێکراو، هاوکات رەچاوکردنی سەرجەم کۆنتڕۆڵە ئەمنی و یاساییەکانی پەیوەست بە کاندیدەکان.

هەڵبژاردن

پەرلەمانی عێراق

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 2,441 📊 Click Here