خوێندراوەتەوە: (1.0K)

بە وتەی بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكات.

ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ئامادەكارییەكی كردووە بۆ ئەوەی ئەمساڵیش لە نزیكترین كاتدا نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییان دابین بكات، سەرەتای مانگی ١٠ پرۆسەی دابەشكردنەكە لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر دەستپێدەكات و سەرجەم هاووڵاتییان نەوت وەردەگرن.

باسی لەوەشکرد، هێشتا بە دیاریكراوی نرخ و بڕی ئەو نەوتەی بە هاووڵاتییان دەدرێت و كاتی دابەشكردنەكەی بڕیاری لەسەر نەدراوە، بەڵام لە نزیكترین كاتدا ڕادەگەیەنرێت.

نەوتی سپی

دابەشكردنی نەوت

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 2,812 📊 Click Here